بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەناتۆڵی لە هەواڵێکدا پاگەندەی کرد کە ئورهان ئارمان، بە نازناوی "بەرخۆدان مووش"، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی میت لە شاری کۆبانێ لە کوردستانی سووریا کوژراوە.
بە پێی هەواڵی ئەناتۆڵی، ئارمان لە ساڵی 2012 جارێک دەستگیر کراوە و دوای ئازاد بوونی لە ساڵی 2013 لە دەڤەری شاری مووش چووە ڕیزی پەکەکەوە. ئەو سەرچاوە ئەمنییە پاگەندەی کردووە کە ئارمان بە ئەنجامی چالاکی چەکداری لە تورکیا، بۆ وەرگرتنی هێز چووەتە سووریا و خەریکی ڕێکخستنی هێزەکانی پەکەکە لە ئەو وڵاتە بووە.
ناوبراو کە لە ساڵی 2019 بووە ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی پەکەکە، تا ئێستا لە کۆبانێ چالاکی هەبووە.
Your Comment